ئینگلتەراگرنگترین

پۆلیسی لەندەن کەوتە دۆخی ئامادە باشییەوە

یاریگا –

پۆلیسی لەندەن کەوتووەتە دۆخی ئامادەباشییەوە و رێکارەکانی ئەمنی لە دەوروبەری یاریگای وێمبڵی توند دەکرێن.

سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لە دوای کوژرانی دوو هاندەرانی هەڵبژاردەی سوید لە بڕۆکسڵ، پۆلیسی لەندەن بەر لە یاری ئەمشەوی نێوان ئینگلتەرا و ئیتاڵیا، رێکارەکانی ئەمنی توند کردووەتەوە.

رووداوە تیرۆرستییەکەی بەلجیکا، پۆلیسی لەندەنی خستووەتە دۆخی ئامادەباشییەوە و هاندەران لە پارێزراوی یاریگا و یارییەکە پشتڕاست دەکاتەوە.

گێری پارکەر، سەرپەرشتیاری ئەمنی یارییەکەی ئەمشەوی وێمبڵی دەڵێت

لەگەڵ هاوبەشان لە نزیکەوە کارمان کردووە و لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا کۆبووینەوە، تاوەکو لە پاراستنی دۆخی ئەمنی یارییەکە پشتڕاست ببینەوە. ئەفسەرانی ئێمە مامەڵە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری هاندەران دەکەن، بۆیە پلانێکی تۆکمە بۆ رێگرتن لە هەر جۆرە رووداوێکی نەخوازراوە داڕێژراوە.

لە یاری رابردووی نێوان ئینگلتەرا و ئوسترالیا، یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا قۆڵبەستی رەشیان لە قۆڵیان بەستبوو، وەک نیگەرانییەک بۆ قوربانیانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس.

لە دوای رووداوەکەی شەوی رابردووی بڕۆکسڵ، پۆلیسی لەندەن ژمارەی پۆلیسەکانی لە وێمبڵی زیاد کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button