ئیسپانیاگرنگترین

کاردانەوەی بارسێلۆنا لەسەر کەمکردنەوەی سزای ناچۆ

یاریگا

دوای کەمکردنەوەی سزای ناچۆ بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید لە سێ یاریی بۆ دوو یاریی، کاردانەوەی یانەی بارسێلۆنای بە دوای خۆیدا هێناوە.

بەرگریکارەی مێرنگی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر گرانادا بەهۆی توند یاریکردن بەرامبەر یاریزانی بەرامبەر، بە کارتی سوور لە یارییەکە دەکرا.

دوای یارییەکە لێژنەی تەمبێکاری لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بڕیاریدا ئەو یاریزانە بۆ سێ یاریی سڕ بکرێت، پاشان یانە شاهانەکە تانەی لە بڕیارەکەدا و بەم هۆیەوە سزای ناچۆ لە سێ یاریی بۆ دوو یاریی کەمکرایەوە.

بەم شێوەیە بەرگریکارەکەی ریال مەدرید بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا کە بڕیارە 28ـی ئەم مانگە بکرێت، سزاکەی تەواو دەبێت و بەشداری یارییەکە دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، دوای کەمکردنەوەی سزای بەرگریکارەکەی ریال مەدرید، لە ژووری جڵگۆرینی بارسێلۆنا کاردانەوەی هەبووە و ئەوان پێیانوایە “ ئەم بڕیارانە بۆ ئەوان چیدیکە سەیر و نامۆ نیە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button