ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆنێل مێسی دەچێتە چین

یاریگا –

ئینتەر مەیامی بە مەبەستی کردنەوەی کەمپێکی مەشق، گەشتی چین دەکات.

بڕیارە مانگی داهاتوو، ئینتەر مەیامی بچێتە چین و دوو یاری دۆستانە لەگەڵ یانەکانی سوپەر لیگی چینی بکات. لە پێنجی مانگی داهاتوو لە یاریگای کینگداو رووبەڕووی یانەی کینگداو هاینیو دەبێتەوە و هەشتی هەمان مانگ لە یاریگای فیۆنێکس هیڵ سپۆرتس بەرامبەر یانەی چێنگدو رۆنگچێنگ یاری دەکات.

ئینتەر مەیامی
بەشێک لە هاندەرانی ئینتەر مەیامی درێسی لیۆنێل مێسییان پۆشیووە

لە دوای شکستی ئینتەر مەیامی لە گەیشتن بە قۆناخی یەکلاکەرەوەی خولی ئەمریکی، لە کۆتایی ئەم مانگەدا، ئەرکی لە خولی نێوخۆیی ئەمریکا کۆتاییدێت. مەیامی دوا دوو یاری بەرامبەر چارڵتۆت دەکات.

ئێکزاڤەر ئاسێنسی، بەڕێوەبەری بازرگانی ئینتەر مەیامی لەبارەی گەشتەکەی چین دەڵێت

زۆر دڵخۆشین بە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانی بە جیهانیبوونی یانەکەمان، وا دەکەین یانەکەمان بەرامبەر هاندەرانی لە هەموو جیهان یاری بکات. ئەمە دەرفەتێکی تایبەتە تاوەکو سۆز و خۆشەویستی خۆمان بگەیەنینە هاندەرە نوێییەکانمان، بە پەرۆشەوە بۆ دەستپێکردنی گەشتەکە دەڕوانین.

ئینتەر مەیامی چوارشەممە بەرامبەر چاڕلۆت یاری دەکات و دواتر لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، جارێکی دیکە بەرامبەر هەمان یانە یاری دەکات و کۆتایی بە وەرزەکەی دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button