ئاسیاعێراقگرنگترین

فشارەکان تاوەکو دێت ل پێناو دوورخستنەوەی سەرۆکە کوردەکە زیاتر دەبن

یاریگا
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە دوو لە ئەندامانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق دەستکاریان لە پرۆسەی دەرنەچوونی عەدنان درجال کردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو دوو کەسە زیندانی بکرێن.

ماڵپەری سۆمەریە نیوز بڵاویکردۆتەوە دادگای شاری بەغدای پایتەختی عێراق بریاریداوە بە هۆی دەستکاری کردنی ئەنجامی هەڵبژادەکان هەر یەکە لە عەلی ئەمین سکرتێری گشتی فێدراسیۆنەکە و سەباح رەزا سەرۆکی لیژنەی لێکۆلینەوەکان سزا بدرێن و چاوەڕێش دەکرێت سزایەکە دوو ساڵ زیندانی کردن بێت.

ماوەیەکە کێشە لە نێوان بەرپرسان و ئەندامانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق سەری هەڵداوە و ژمارەیەک لە ئەندامەکانیش لە هەوڵی ئەوەدان تۆمەت بۆ سەرۆکە کوردەکەی ئەو فێدراسیۆنە واتە عەبدولخالق مەسعود دروست بکەن بۆ ئەوەی کورسیەکەی پێ چۆڵ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button