ئینگلتەرا

ئۆدیگارد: ریال مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە

یاریگا

مارتن ئۆدیگارد ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی نەرویج لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیسپانیا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024، باسی لە زۆر بابەت کرد و یانەی ریال مەدریدی بە گەورەترین یانەی جیهان ناوبرد.

ئۆدیگارد سەرەتا لەبارەی رووبەڕووبونەوەی لەگەڵ ئیسپانیا گووتی

یاریی کردن بۆ من هەمیشە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا تایبەت بووە، ئەوان خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی بە توانان و دەتوانن ئەنجامی باش بەدەست بێنن. بۆ من لەم یارییە گرنگترین شت ئەوەی یارییەکی باش بکەین و یارییەکە ببەینەوە، بۆ ئەوەی چانسی خۆمان بۆ گەیشتن بە یۆرۆی داهاتوو زیندوو بکەینەوە.

ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانە ئارسێناڵ لەبارەی یاریی کردن لە ریزەکانی ریال مەدرید گووتی

کاتەکانم لە ڕیاڵ مەدرید باش بوون. هەنگاوێکی ئەرێنی بوو، زۆر شت فێربووم و ئەزموونێکی زیاترم دەستکەوت هەرچەندە پێویستیم بە یاریی کردنی زیاتر بوو. دڵخۆشم بەو بڕیارەی کە داومە، ئەگەر لە ڕیاڵ مەدرید یاریم نەکردایە هەرگیز نەدەگەیشتمە ئاستی ئێستام. ڕیاڵ مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button