ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە ئاستی یەکەم خولی نەتەوەکانی ئەوروپا

یاریگا
دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی خراپ لە مۆندیالی رابردوو، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یەکەم خولی نەتەوەکانی ئەوروپاش شکستیان هێنا و بۆ ئاستی دووەم دابەزین.

مانشافت لە ئاستی یەکەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە کۆمەڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوون و لە کۆتاییدا بۆ ئاستی دووەم دابەزین، بەڵام بریاروایە چەند گۆڕانکارییەک لە ئاستەکان بکرێت و دەگوترێت ئاستی یەکەم لە 12 هەڵبژاردە بۆ 16 هەڵبژاردە زیاد دەکرێت، بەمەش ئەم هەڵبژاردەیە چانسی ئەوەیان دەبێت دووبارە بگەڕێنەوە ئاستی یەکەم.

لە یەکەم خولی نەتەوەکانی ئەوروپا هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و هۆڵەندا گەیشتنە یاری کۆتایی و پۆرتوگاڵیەکان نازناوەکەیان بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button