ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

رافینیا باشترین لە نێوان مێسی و رۆناڵدۆ دیاری دەكات

یاریگا –

رافینیا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باشترین لە نێوان لیۆنێل مێسی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەستنیشان دەكات و باسی ئەگەری بەشداریكردنیشی لە یاری كلاسیكۆ دەكات.

لە یاری یانەكەی بەرامبەر سێڤییا لە خولی ئیسپانیا رافینیا بەهۆی پێكانەوە و لە خولەكی 37 یاریگای جێهێشت.

پڕۆسەی چاكبوونەوەی یاریزانەكە بە باشی بەڕێوە دەچێت و ئامانجی ئەوەیە بتوانێت لە كلاسیكۆ بەشداری بكات.

لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە رافینیا ووتی: نازانم كە دەتوانم لە كلاسیكۆ بەشداری بكەم یان نا، بەڵام دەمەوێت كە لەوێ بم و ئامادە بم.

بەهۆی پێكانەوە رافینیا نەیتوانی لە یاری یانەكەی بەرامبەر پۆرتۆ بەشداری بكات و هەروەها ئامادە نەبوونی لە دوو یاری بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو و شاختار یەكلایی كراوەتەوە.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا مێسی باشترە یان رۆناڵدۆ ئەستێرەكەی هەڵبژاردەی سامبا ووتی: مێسی.

وا بڕیارە بەرواری 28ی ئەم مانگە بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 11ی خولی ئیسپانیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button