ئاسیاگرنگترین

رۆناڵدۆ: واز لە جونیۆری کوڕم بێنن و ئێستا زۆر دڵخۆشم

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەردەوام لە شکاندنی ریکۆردەکان و سەرکردایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی کرد، بۆ گەیشتن بە یۆرۆی 2024 دوای بردنەوەیان بە ئەنجامی 2-3 بەرامبەر هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا.

رۆناڵدۆ دوو گۆڵی لە یارییەکەدا کرد و ژمارەی گۆڵەکانی نێودەوڵەتی گەیاندە 125 گۆڵ، کریستیانۆ تاکە یاریزانی مێژووە بگاتە ئەم ژمارەیە. لە دوای یارییەکە رۆناڵدۆ لەبارەی بردنەوەی یارییەکە گوتی

ئێستا زۆر دڵخۆشم، حەز دەکەم یاری بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی بکەم، بەشێوەیەکی زۆر باش یاریمان کرد، هەڵبژاردەی پۆرتوگال گەیشتە یۆرۆی داهاتوو، چونکە تیمێکی زۆر باش و راهێنەرێکی زۆر باشمان هەیە.

لەبارەی تەحەدای گەیشتنی بە 1000 گۆڵی کاروانی وەرزشی، رۆناڵدۆ دەڵێت

پینتۆ دا کۆستا، سەرۆکی پۆرتۆ تەحەدای کردووم لەسەر گەیشتن بە 1000 گۆڵ، بەڵام سەرەتا دەمەوێت بگەمە 900 گۆڵ.

رۆژنامەنووسان پرسیاری زۆریان لە رۆناڵدۆ کرد و یەکێکیان پێی گوت، ئایا جونیۆری کوڕ دەبێتە شوێنگرەوەی رۆناڵدۆ

وازی لێبێنن چێژ لە ژیان وەربگرێت، ئەو دەبێتە ئەو شتەی کە حەزی لێیە.

رۆناڵدۆ دەستپێکێکی زۆر باشی لەگەڵ نەسر لە خولی رۆشن هەبووە و ئێستاش چاوی لە بردنەوەی یۆرۆی 2024-ە کە بڕیارە هاوینی داهاتوو لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.

پۆرتوگال تەواوی یارییەکانی کۆمەڵەی دەیەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی بردووەتەوە. کریس لە شەش یاری شەش گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button