یاریگا

بەیاننامەی یوڤێنتۆس پاش تێوەگلانی یاریزانێکیان لە گرەوی نایاسایی

یانەی یوڤێنتۆس بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە پاش ئەوەی راگەیەندرا نیکۆڵۆ فاجیۆلی یاریزانی یانەکەیان تێوەگلاوە لە گرەوی نایاسایی.

چەند رۆژێکە تۆپی پێی ئیتاڵی رووبەرووی قەیرانێکی تازە بووەتەوە و چەند یاریزانێکی دیاری ئەو وڵاتە تێوەگلان لە چەندان کەیسی گرەوکردن لەسەر ئەنجامی یارییەکان ئەمەش بەگوێرەی یاسا ناوخۆیی و هەروەها یاساکانی فیفا قەدەغەیە و سزای توندی لەسەرە.

. لە بەیاننامەکەی یۆڤی هاتووە

سەبارەت بەوەی لە میدیاکانەوە باسکراوە لەسەر تێوەگلانی نیکۆڵۆ فاجیۆلی لە گرەوکردن، یانەکە راستەوخۆ پەیوەندی بە ئۆفیسی لێکۆڵەری فیدراڵی تۆپی پێی ئیتاڵیا و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکمان دەربڕیووە.

فاجیۆلی یەکەم یاریزان بوو کە ئاشکرابوو، بەڵام دواتر یاریزانەکە خۆی پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیدارەوە کردووە تاوەکو روونکردنەوە بدات لەسەر رووداوەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو یاریزانانە لە پێگەیەکی نایاسایی و بەشێوەی نهێنی گرەوییان لەسەر ئەنجامی یارییەک کردووە بۆ بردنەوەی پارە. جگە لە فاجیۆلی، تۆنالی و زانیۆلۆ یاریزانی دیکەش تێوەگلاون و بەمزووانە ناویان ئاشکرا دەکرێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button