ئیسپانیا

” خەریکە لە بارسێلۆنا بێ ئومێد دەبم ”

یاریگا

زۆرن ئەو یاریزانانەی ئارەزووی لەبەر کردنی درێسی یانەی بارسێلۆنایان هەیە و ئاواتەخوازن رۆژێک لە رۆژان بە درێسی ئەو یانەیە رکابەری لەسەر ناسناوەکان بکەن.

ژمارەیەکی زۆر لەو یاریزانانەی خەونیان بە درێسی بلاوگراناوە بینیوە، خەونەکەیان بووەتە راستی و درێسی ئەو یانەیان دەستکەوتووە، بەڵام دوای ماوەیەک بەهۆی کەم یاریکردنیان لە بێ هیوایی روویان تێکردووە و لە کۆتاییدا ناچار بونە ئەو یانەیە جێبێڵن.

ئاندریاس کریستێنسن بەرگریکاری دانیمارکی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا، یەکێکە لەو یاریزانانەی بێ هیوایی باڵی بەسەر کاروانیدا لەگەڵ بارسا کێشاوە، ئەویش بەهۆی کەم یاریی کردن لە پێکهاتەی سەرەکی ئەو یانەیە.

بەرگریکارە دانیمارکیەکە لەبارەی پێگەکەی لە ریزەکانی بارسێلۆنا بە ماڵپەرت TV Sport2ـی وڵاتەکەی گووت

بەڵێ ئەگەر ڕاستگۆ بم کەمێک بێ هیوا بوومە و ئەگەر یاریی نەکەم ئەو بارودۆخەم بەردەوام دەبێت. تەنها لە یاری بەرامبەر مایۆرکا پێموابوو پێویستە پشوو بدەم چونکە کەمێک پێکانم هەبوو. بەڵام دوای چاکبونەوەی پێکانەکەم و گەڕانەوەم بۆ باشترین فۆرم، پێشبینیم دەکرد هەموو هەفتەیەک یاری بکەم، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا و بە سروشتی دڵتەنگم.

کریستێنسن هاوینی ساڵی 2022 بێ بەرامبەر لە ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە، لەو کاتەوە لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 41 یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button