ئاسیائه‌وروپائیتاڵیاسعوودیەگرنگترین

لوكاكو گەورەترین یانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشان دەكات

Yariga App

یاریگا –

رۆمیلو لوكاكو، هێرشبەری هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی رۆمای ئیتاڵی  گەورەترین یانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشان دەكات.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا لوكاكو بە شێوەی خواستن لە ریزەكانی چێڵسی ئینگلیزیەوە پەیوەندی بە رۆماوە كرد.

دوای ئەوەی بە تەواوی لە پلانەكانی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری بلووز دەرچوو لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هیلالی سعودی بە جدی هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرەكەی دەدا، دواتر بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە تیمەكەی مۆرینیۆوە كرد.

لە لێدوانەكانید لوكاكو ووتی: شانازیە بۆ من كە هیلال گرنگی بە گواستنەوەی منی داوە بۆ ریزەكانیان، بەڵام دوای گفتوگۆ سەرەتاییەكان نەگەیشتمە ئەو باوەڕەی پەیوەندی بەو یانەیەوە بكەم.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: یانەی هیلال گەورەترین یانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، خولی سعودیەش دەبێتە یەکێک لە گەورەترین خولەکانی جیهان، بەڵام من ئامادە نەبووم ئەوروپا بەجێبهێڵم.

سەبارەت بە مامەڵەكردنی یانەكان لەگەڵیدا لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ووتی: لەکاتی گونجاودا قسە دەکەم، بەڵام ئەگەر لەراستیدا بڵێم هاوینی رابردوو چۆن رۆیشت، هەمووان تووشی شۆک دەبن، کاتێک هەبوو کە پێم وابوورڕەنگە بتەقمەوە.

لوكاكو بە درێسی رۆماوە

هێرشبەرە بەلجیكیەكە ئاستێكی باش لەگەڵ گورگەكانی رۆما پێشكەش دەكات و بەجۆرێك لە هەشت یاریدا توانیویەتی حەوت گۆڵ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button