ئینگلتەرا

کێشە لە نێوان تێن هاخ و یاریزانانی مانچێستەر یونایتد درووست دەبێت

یاریگا –

دەگوترێت مامەڵەی ئێریک تێن هاخ لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جەیدن سانچۆ، یاریزانانی مانچستەر یونایتدی بێزار کردووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ساڵی رابردوو دوای رەخنە گرتن ودەمەقاڵی لەگەڵ تێن هاخ, یانەی مانچێستەر یونایتدی بەجێهێشت، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پیێرس مۆرگان، ئەم ئەستێرە پورتوگالییە گلەیی لە دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەگ لەنیوەی یەکەمی وەرزی 2022-2023 کردبوو، دواجار لە گواستنەوەی زستانە روی کردە خولی سعودی و یانەی نەسری سعودی.

لە کاتێکدا مان یونایتد وەرزی یەکەمی بە سەرکردایەتی ئێریک تێن هاخ بە بەدەستهێنانی پشکی چامپیۆنزلیگ و جامی یەکێتی ئینگەڵتەرا کۆتایی پێهێنا، ئەم تیپە لە وەرزی نوێدا تووشی دابەزینێکی بەرچاو بووە، ئەمجارەش جەیدن سانچۆ بوو کە دوای ئەوەی نەیتوانی داوایەکانی راهێنەرە هۆڵەندییەکە جێبەجێ بکات بەدەستبهێنێت، لە پێکهاتەی شەیتانە سوورەکان دوور خرایەوە.

ئالان بڕازیل، هێرشبەری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد، بابەتێکی درکاند و گوتی، کە سەرچاوەیەکی لەناو یانەکەدا هەیە کە دەڵێت، تێن هاخ ژووری کۆنتڕۆڵی ژووری جلگۆڕینی تیپەکەی لەدەستداوە و یاریزانەکان دژی ئەو وەستاونەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆک سپۆرت، بڕازیل گوتی:

یاریزانێکی مانچستەر یونایتد بە کەسێکی نزیکی من کە زۆر باش دەیناسم، گووتوە، یاریزانەکان بە هیچ شێوەیەک تێن هاخیان قبوڵ نییە و بە بوونی ئە دڵخۆس نین بە لایانەوە گرنگ نییە کە چی روودەدات، بەهەر حاڵ لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ رۆناڵدۆ تووڕە بوونە و دەڵێن سانچۆ کەسێکی زۆر باشە و هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ تیپەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button