ئه‌وروپاگرنگترین

مێسی پێشەنگە و رۆناڵدۆ چوارەم

یاریگا

لەوەتەی ماڵپەڕی سۆفاسکۆر دەستی بە شێوازە ئامارییەکانی کردووە، لیۆنێل مێسی بەرزترین نمرەی 10ی بەدەستهێناوە.

ماڵپەری Sofascore پۆڵینی بۆ ئەو یاریزانانە کردووە کە زۆرترین کۆ نمرەی 10 لە یارییەکانیان بەدەستهێناوە و لیۆ لە پلەی یەکەم دێت.

مێسی بە گشتی 36 جار نمرەی 10ـی لە یارییەکان بەدەستهێنا و بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ نزیکترین رکابەری پێشەنگایەتی گرتووە.

لە پلەی دووەمیش نێیمار داسیلڤا یاریزانی بەڕازیلی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دێت، ئەو یاریزانەش 17 جار نمرەی 10 بەدەستهێناوە.

هەرچی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە ئەو یاریزانە لە پلەی چوارەم دێت و تەنها 8 جار نمرەی 10ـی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button