یاریگا-
یانەی بارسێلۆنا بە پێکانی یاریزانەکانیەوە دەناڵێنێت و لە هەفتەی فیفاش هەواڵی ناخۆشی پێدەگات.
ئەمڕۆ لە مەشقەکانی هەلبژاردەی ئیسپانیا ئەستێرەی لاوی یانە کەتەلۆنیەکە گاڤی توشی پێکان بووە، بە پێی سەرچاوە ئیسپانییەکان گاڤی نەیتوانیوە بەردەوام بێت لە مەشقەکان و یاریگای بەجێهێشتووە.
لە ئێستادا شەش یاریزانی گرنگی بارسێلۆنا پێکانیان هەیە، وە یانەکە لە چەند هەفتەی داهاتوودا چەندین یاری گرنگی هەیە، یەک لەوانە کلاسیکۆی ئیسپانیایە بەرامبەر ریاڵ مەدرید.
پێکراوەکانی ئێستای بارسێلۆنا ئەمانەن:
سپۆرتی کەتەلۆنی لە نوێترین هەواڵیدا باس لەوە دەکات پێکانەکەی گاڤی مەترسیدار نیە، تەنیا هەستی بە کەمێک ئازار کردووە.