ئینگلتەرا

یوێفا مافی میوانداریکردنی یۆرۆی 2028 و 2032ی یەکلاکردەوە

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا مافی میوانداریکردنی یۆرۆی 2028ی بەخشیە بەریتانیا و ئایرلاند و یۆرۆی 2032-ش لە تورکیا و ئیتاڵیا دەکرێت.

ئەنجوومەنی جێبەجێکاری یوێفا ئەمڕۆ سێشەممە لە سویسرا کۆبووەوە و بە فەرمی، مافی میوانداریکردنی یۆرۆی 2028 بەخشیە بەریتانیا و ئایرلاند. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، مافی میوانداریکردنی یۆرۆی 2032 بەخشرایە ئیتاڵیا و تورکیا.

تورکیا یەکێکە بوو لە رکابەرە سەرەکییەکانی میوانداریکردنی پاڵەوانیەتییەکە، بەڵام لە چەند هەفتەی پێشوودا، فایڵەکەی کشاندەوە و لەگەڵ ئیتاڵیا لە ساڵی 2032 بە هاوبەشی میوانداری یۆرۆ دەکەن.

یارییەکانی یۆرۆی 2028ی بەریتانیا و ئایرلاند لە 10 یاریگا بەڕێوەدەچن. یاریگاکان دەکەونە ئینگلتەرا، ئایرلاند، وەیڵز، سکۆتلاند و باکووری ئایرلاند. لەو 10 یاریگایە شەشیان لە ئینگلتەران و ئەوانیش بریتین لە وێمبڵی، تۆتنهام هۆتسپێرز، ئیتیحاد، سەینت جەیمس پارکس، ڤیلا پارک و یاریگا نوێیەکەی ئێڤرتن و برامڵێی مۆر دۆک.

لەوەتەی ساڵی 1996ەوە، ئینگلتەرا میوانداری یۆرۆی نەکردووە، هەرچەندە لە یۆرۆی 2020 یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی و یاری کۆتایی لە وێمبڵی بەڕێوەچوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button