ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەستی یاریزانێكی نوێ بكاتەوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستی بەرگریكاری یانەكەی ئارۆن وان بیساكا نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی بیساكا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی فوتبۆڵ ئینسایدەر مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەستی وان بیساكا بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ نوێ بكاتەوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەرچەندە مانچێستەر یونایتد مافی ئەوەی هەیە گرێبەستی یاریزانەکە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ بکاتەوە، بەڵام یانەکە دەیەوێت رێککەوتن لەسەر گرێبەستێکی نوێی درێژخایەن بکات.

بەرگریكارە ئینگلیزیەكە بەهۆی پێكانەوە ماوەیەكی زۆر لە یارییەكانی شەیتانە سورەكان دووردەكەویتەوە.

وان بیساكا

وان بیساكا لە ساڵی 2019 لە ریزەكانی كریستاڵ پاڵاسەوە بە بەهای 50 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە مانچێستەری سوورەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە 165 یاری كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button