ئاسیائه‌وروپاگرنگترین

نێیمار باشترین یاریزانی مێژوو دەستنیشان دەكات

یاریگا –

نێیمار دا سێلڤا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی هیلالی سعودی باشترین یاریزانی مێژوو دەستنیشان دەكات.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا نێیمار لە ریزەكانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیەوە پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعوودیەوە كرد.

ئەستێرەكەی سامبا لە بەڕازیل چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی لەكاتی یارییە نێودەوڵەتیەكان و پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتنیان بە یارییەكانی جامی جیهانی ئەنجامدا و تێیدا وەڵامی چەند پرسیارێكی دایەوە.

باشترین یاریزانی مێژوو؟

بێگومان لیۆنێل مێسی، بە كەس بەراورد ناكرێت، ئەو ژمارە یەكە و باشترین یاریزانی مێژووە.

باشترین یاریزانی ئاسیا؟

سالم دۆسەری باشترین یاریزانی ئاسیایە و كەسم نەبینیوە هاوشێوەی ئەو توانای هەبێت.

قورسترین بەرگریكار رووبەرووبووی بووبیتەوە؟

وۆلكەر قورسترین بەرگریكارە كە رووبەرووبووی بوومەتەوە، یاریزانێكی بەهێز و خێرایە و توانایەكی گەوڕەی هەیە، هەروەها لە هیلالیش كۆلیبالی بەرگریكارێكی بەهێز و خێرایە و كوالێتی بەرزی هەیە.

سەبارەت بە بەراورد كردنی بە كەریم بێنزێما ووتی:

كەریم بێنزێما هێرشبەرێكی كلاسیكیە.

هەردوو یاریزان مێسی و نێیمار لە یانەكانی بارسێلۆنای ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەیەكەوە یارییان كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button