ئه‌ڵمانیا

ئۆپامێکانۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا

دایۆت ئۆپامیکانۆ بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ماوەیەک بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی باڤارییەکان لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر فرایبورگ، لە ماسولکەکانی رانی تووشی پێکان بووە.

لە پشکنینە پزیشکیەکان دەرکەوتووە ئۆپامیکانۆ بەهۆی ئەم پێکانەی، نزیکەی 3 بۆ 4 هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button