ئیسپانیاگرنگترین

سێ یاریزانی بارسێلۆنا بەشداری کلاسیکۆ دەکەن

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت سێ ئەستێرەی سەرەکی بارسێلۆنا بۆ یاری کلاسیکۆی زەوی ئامادەبن

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هەرسێ یاریزانی باسێلۆنا، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، پێدری و رافینیان لە رێڕەوی گەڕانەوەی بۆ یاریکردن. پێشبینی دەکرێت بەر لە کۆتایی ئەم مانگە بگەڕێنەوە بۆ یاریکردن.

بارسێلۆنا لە رۆژەکانی 22 و 25 ئەم مانگە رووبەڕووی هەریەکە لە یانەکانی ئاتلێتیک بلباو لە لالیگا، شاختار دۆنێتسک لە چامپیۆنزلیگ دەبێتەوە، بە دوور دەزاندرێت هەر سێ یاریزانەکە بتوانن بەشداری ئەو دوو یارییە بکەن.

بەڵام هەواڵە خۆشەکە بۆ کاتالۆنییەکان ئەوەیە، پێشبینی دەکرێت هەرسێ ئەستێرەکە بتوانن بەرامبەر ریال مەدرید یاری بکەن، کە یارییەکە لە 28ـی ئەم مانگە لە یاریگای مۆنجویک بەڕێوەدەچێت.

هاوکات فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی کاتێکی زیاتری پێویستە بۆ چاکبوونەوە و بەشداری کلاسیکۆ ناکات. بەڵام گەڕانەوەی لیڤا، پێدری و رافینیا هێزێکی زۆر بۆ یانەکە دەگەڕێنێتەوە.

بارسێلۆنا لەم وەرزە بە دەست زنجیرە پێکانێکی زۆر دەناڵێنێت، زۆری پێکانەکانیش کاریگەریان لەسەر ئاستی تیپەکە و پێگەیی یانەکە هەبووە لە ریزبەندی لالیگادا.

لیڤاندۆڤسکی، ساتی تووشبوونی بە دوایین پێکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button