ئیسپانیا

فلۆرەنتینۆ پێرێز نەخۆشە

فلۆرەنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید تووشی ڤایرۆسی کۆڤید 19 بووە.

سەرۆکە ناودارەکە لە یارییەکەی ئەمڕۆی مەدرید و ئۆساسۆنا ئامادەنەبوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ. بەگوێرەی خۆزێ لویس سانچێز ناوبراو چەند رۆژێکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووە.

پێرێز تەمەنی گەیشتووەتە 76 ساڵ و ئەمە چەندەهەمین جارە تووشی ئەو ڤایرۆسە دێت.

بەگوێرەی یاساکانی ئیسپانیا هەرکەسێک هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت، دەبێت خۆی کەرەنتین بکات ئەگەر نیشانەکانی نەخۆشییەکەشی نەبێت و سەرەڕای کەمبوونەوەی تووشبووان هێشتا لە ئیسپانیا یاساکانی ئەو ڤایرۆسە بە توندی ماونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button