بازاڕی گواستنه‌وه‌

لە گواستنەوەی زستانەدا یانەکان بە نیازی چین؟

بارسێلۆنا خەونی گەڕانەوەی مێسی دەبینێت، مان سیتی هەوڵی هێشتنەوەی هالاند دەدات

یاریگا –

یانەی بارسیلۆنا تاوەکوو ئێستا دەستبەرداری خەونی گەڕانەوەی مێسی بۆ کامپ نو نەبووە و دەیەوێت دووبارە هەوڵی بەدیهێنانی ئەم خەونە بداتەوە.

بارسێلۆنا ئامادەیە لە مانگی یەکدا هەوڵی گواستنەوەی مێسی بدات بە خواستن ئەگەر ئینتەر میامی نەتوانێت بگاتە قۆناغی کۆتایی خولی MLS ئەمریکا. (90 min)

لەگەڵ ئەوەشدا، رەنگە ئاستەنگی دارایی، تواناکانی بارسێلۆنا لە مانگی یەکدا سنووردار بکات. دۆخی یانەکە هێندە ئاڵۆزە، بەدوور نازانرێت کە نەتوانن گرێبەستی ڤیکتۆر رۆکی تا هاوینی داهاتوو تۆمار بکەن، هەرچەندە ئامانجی سەرەکی یانەکە ئەوەیە لەم زستانەدا گرێبەستەکەی لە لالیگا تۆمار بکات. (Mundo Deportivo)

مانچستەر یونایتد دەیەوێت پێکهاتەی خۆی لە هێڵی بەرگری راست بەهێز بکات، چونکە تێن هاگ لە ئاستی هەردوو یاریزانەکەی بێزارە. نۆردی مۆکێلی بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمان لە پێشەنگی لیستی بژاردەکانی یانەکەیە لە گواستنەوەی زستانەدا. (FootbalTransfer)

یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە هاوینی داهاتوو ئەلفۆنسۆ دەیڤز بەرگریکاری چەپی بایرن میونشن بێنێتە رێزەکانی مێرەنگی، بەو هیوایەی بە فرۆشتنی فێرلاند مێندی بتوانێت بودجەی یانەکەی بەرزبکاتەوە. هەروەها چێڵسی گرنگی بەم بەرگریکارە کەنەدییە دەدات. (AS)

یانەی چێڵسی ئۆفەری 90 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی لویس ئۆپێندا هێرشبەری یانەی لایپزیگ لە مانگی یەکدا ئامادە کردووە. هێرشبەرە تەمەن 23 ساڵەکە لە دوای گواستنەوەی بە 37 ملیۆن پاوەند لە لانس لەم هاوینەدا لە شەش یاریدا توانیویەتی 4 گۆڵی تۆمار بکات. (Chelsea news)

یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت دانوستانەکانی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی هالاند دەست پێبکات بکات، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە خۆی خەونی ئەوەیە لە داهاتوودا یاری بۆ یانەی ریال مەدرید بکات. (ESPN)

بابەتی زیاتر

Back to top button