ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتوس بە پلانێک رێ لە زیانە داراییەکان دەگرێت

یاریگا –

یوڤێنتوس داوای پارەی کاشی بەپەلە لە خاوەن پشک و وەبەرهێنەران دەکات.

یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت زیانە گەورەکانی بە وەبەرهێنانی خێرا قەرەبوو بکاتەوە، چونکە ئەمساڵیش، هەژمارەکانی بە زیان داخراون و تاوەکو ئێستا لە زۆنی مەترسیداری داراییدایە.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، یوڤێنتوس داوای بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ لە وەبەرهێنەران دەکات، تاوەکو بەزووترین کات، زیانە داراییەکان قەرەبوو بکاتەوە.

کۆمپانیای ئێکسۆر کە لەلایەن ماڵباتی ئانێلییەوە خاوەنداریەتی دەکرێت و لە هەمان کاتدا، خاوەنی یانە ئیتاڵییەکەن، ئامادەیی دەربڕیوە، بڕی پارەی داواکراو دابین بکات.

لە چوار ساڵی رابردوودا، یوڤێنتوس بڕی 700 ملیۆن یۆرۆی لە خاوەن پشکەکان وەرگرتووە، پشکی شێریش لەلایەن کۆمپانیای ئێکسۆرەوە بوو، کە بە بازووی دارایی ماڵباتی ئانێلی دادەندرێت.

بیانکۆنێری دووپاتیکردووەتەوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا، کۆمپانیای ئێکسۆر بە بڕی 128 ملیۆن یۆرۆ، وەبەرهێنان لە یانەکەدا بکات.

زۆنی مەترسیداری دارایی چییە؟

لە دوای دوورخستنەوەی لە پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپا، یوڤێنتوس پێشبینی زیانی دارایی زیاتر دەکات.

ساڵی دارایی یوڤێنتوس لە 30ی حوزەیرانی رابردوو تەواوبوو، یوڤێنتوس بڕی 124 ملیۆن یۆرۆی زیان پێگەیشتووە، ئەمەش کۆی زیانەکانی لە شەش ساڵی رابردوودا، بۆ 700 ملیۆن یۆرۆ بەرزکردەوە.

دواجار، یوڤێنتوس لە وەرزی 2016-2017 داهاتی بە قازانج تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button