ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

پۆگبا وزە بەخشی بەكارهێناوە

یاریگا –

پۆل پۆگبا، ناوەڕاستكاری فەڕەنسی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ماددە وزە بەخشەكانی بەكارهێناوە.

لە یاری نێوان یوڤێنتوس و ئۆدێنیزیدا پشكنینی ماددەی وزە بەخش بۆ چەند یاریزانێك كراوە و لە ئەنجامەكاندا دەركەوتووە پۆگبا هۆرمۆنی تێستستیرۆنی بەكار هێناوە ( زانیاری زیاتر ).

بەپێی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، پشتڕاستكرایەوە كە پۆگبا هۆرمۆنی تێستستیرۆنی بەكارهێناوە، دوای ئەوەی دووبارە پشكنینی بۆ كرایەوە بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەو بابەتە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، نمونەی پشكنینی ماددە وزە بەخشەكان بۆ ئەو یاریزانە فەڕەنسیە دووبارە ئەرێنی بووە.

رۆمانۆ دووپاتیکردەوە کە یوڤێنتوس دەبێت بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە پۆگبا بدات، چونکە پێشبینی دەکرێت سزایەکی قورس بەسەریدا بسەپێندرێت، ئەمەش واتە بیانکۆنێری ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر سوود لە خزمەتگوزارییەکانی ئەو یاریزانە وەربگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button