ئه‌مریکا

بوسکێتس: مێسی هەست بە شەرمەزاری دەکات

یاریگا –

سێرجیۆ بوسکێتس ئەستێرەی یانەی ئینتەرمەیامی دەڵێت: لیۆنێل مێسی لە هەمووان زیاتر هەست بە شەرمەزاری دەکات لەوەیکە ناتوانێت یاوەری تیپەکەی بکات.

ئینتەرمەیامی بەرە بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر لە چوارچێوەی خولی تۆپی پێی ئەمریکا رووبەڕووی شیکاگۆ فایەر بووەوە و بە ئەنجامی 4-1 بەرامبەر ئەم تیپە وەستێندرا.

رەنگە ئەم ئەنجامە کۆتایی بە خەونی خوێندکارەکانی تاتا مارتینۆ بهێنێت بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی خولی تۆپی پێی ئەمریکی ئەم وەرزە، هەروەها ئامادەنەبوونی مێسی لەم یارییەدا رۆڵێکی گرنگی لە شکستی تیپەکەدا هەبوو.

ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییە نەیتوانی بۆ چوارەم یاری لەسەریەک بەهۆی پێکانەوە یاوەری تیپەکەی بکات، بۆ ئەوەی دیاری بکات کە تا چەند ئینتەرمەیامی پەیوەستە بە بوونی لە یاریگا و ئامادەنەبوونی گورزێکی کوشندە نەکراوەی بەم تیپە دەگەیەنێت.

دوای کۆتاییهاتنی ئەم یارییە و شکستەکەی بەرامبەر شیکاگۆ فایەر، بوسکێتس سەبارەت بە ئامادەنەبوونی مێسی بە رۆژنامە نووسانی گوتی: یەکەم کەس کە ویستویەتی لیۆ لە یاریگادا بێت و یاری بکات، خودی لیۆ بووە دواتر ئێمە کە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی بووین.

ئێمە پێمان خۆشە لەگەڵ ئێمە یاری بکات چونکە دەزانین چ رۆڵێکی گرنگی هەیە لە تیپەکەدا و بۆ ئێمەش.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی:

ئەم رووداوە جێگەی داخە و شەرمەزارییە، بەڵام دۆخی جیهانی تۆپی پێ بەجۆرێکە کە هەمیشە ناتوانیت کۆنتڕۆڵی پێکان بکەیت.

هاندەرانی شیکاگۆ زۆر دڵتەنگ بوون کە نەیانتوانی لە نزیکەوە مێسی ببینن سەرەڕای کڕینی هەموو بلیتەکانی ئەم یارییە، بەڵام سەرکەوتنی تیپەکە بە ئەنجامێکی پڕ لە گۆڵ قەرەبووی ئەم ناڕەحەتییەی کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button