ئیسپانیا

تێر شتیگن نزیکە لە تۆمار کردنی ژمارەیەکی پێوانەیی

یاریگا –

مارک ئاندرێ تێرشتێگن هەنگاوێکی ماوە تاوەکوو ناوی بچێتە کتێبی مێژووی یانەی بارسێلۆنا و ئەمەش لە یارییەکەی بەرامبەر پۆرتۆدا یەکلا دەبێتەوە.

شەوی چوارشەممە یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای دراگاو رووبەڕووی یانەی پۆرتۆی پورتگالی دەبێتەوە. یارییەکی چارەنووسساز لە هەفتەی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، کە دەکرێت گرنگ بێت لە دیاریکردنی پێشەنگی کۆتایی کۆمەڵەکان. لەکاتێکدا هەردوو یانە لە یەکەم یاری خۆیان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.

لەم یارییەدا مارک ئەندرێ تێر شتێگن دەتوانێت بگاتە ئاستی ئەو سێ گۆڵپارێزەی کە زۆرترین یارییان لە مێژووی بارسێلۆنادا ئەنجامداوە.

گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکەی بارسا کە لە ساڵی 2014ەوە یاری بۆ ئەم تیپە دەکات، دەگاتە ژمارەی پێوانەیی ئەنتۆنیۆ رامایتس کە 387 یارییە. تەنها لە 9 وەرزی یاریکردن لەگەڵ بارسا دەگاتە ئەم ڕیکۆردە و لە دوای ڤیکتۆر ڤاڵدێس بە 535 یاری و زارتا بە 410 یاری دێت.

گۆڵپارێزەکە تاوەکوو ساڵی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تێکڕای یارییەکانی لە وەرزێکدا 60 یاری بێت، پێدەچێت دوای سێ وەرز ژمارەی پێوانەیی ڤاڵدێز تێپەڕێنێت. لەم وەرزەدا بە تێپەڕاندنی زوبی زارتا دەتوانێت لە پشت ڤاڵدێزەوە بێت. بێ گومان رووبەڕووبوونەوەی شەوی چوارشەممەی نێوان پۆرتۆ و تێر شتێگن دەتوانێت یارییەکی سەرنجڕاکێش بێت بۆ بارسێلۆنا چونکە چاڤی هێرناندێزیش لەم یارییەدا دەگاتە یاری ژمارە 100 کە وەکوو راهێنەری بارسێلۆنا لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button