ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

دیارترین خاڵەکانی گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ

یاریگا و رۆیتەرز –

دیارترین خاڵەکان لە گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ.

پێپ گواردیۆلا
پێپ گواردیۆلا و رۆدری لەگەڵ مانچێستەر سیتی

مانچێستەر سیتی بێ رۆدری، لاوازە

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی دەبێ زیاتر وریا بێت، چونکە هەفتەی داهاتوو رووبەڕووی ئارسیناڵی رکابەری راستەوخۆی دەبێتەوە، یاری نەکردنی رۆدری کێشەیەکی زۆر بۆ پیاوانی پێپ دروستدەکات، دۆڕانی سێ یاری لەسەر یەکیش، قەیران لە نێو پێکهاتەی بلوومون دروست دەکات.

لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا، بە ئەنجامی 1-0 لە جامی کاراباو بە نیوکاسڵ یونایتد دۆڕا، دواتر بە ئەنجامی 2-1 لە پرێمەرلیگ بە وۆڵڤز دۆڕا، لە هەردوو یارییەکەدا، سیتی نەیتوانی کۆنتڕۆڵی هێڵی ناوەڕاست بکات. گواردیۆلا پشتی بە ماتیۆ کۆڤاسیچ بەست، بەڵام ناتوانێت رۆڵی رۆدری بگێڕێت.

گواردیۆلا لەبارەی رۆدرییەوە دەڵێت

رۆدری یاریزانێکی گرنگە، بەڵام دەزانین ئێستا ناتوانین پشتی پێببەستین. کۆڤاسیچ ئاستێکی باشی پێشکەش و یاریزانێکی زۆر سەرسووڕهێنەرە، ئەمە یەکمجاریشە بە تەنیا لەو شوێنە یاری بکات.

تاوەکو ئێستا حەوت یاری لە پرێمەرلیگ کراون، ئەگەر ئارسیناڵ لە مان سیتی بباتەوە، ئەوە دەتوانین بڵێین، ئیتر باڵادەستی سیتیزنز بەسەر پرێمەرلیگدا هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، نامێنێت.

لویز دیاز
لویز دیاز و گۆڵە رەتکراوەکەی لە بەرامبەر تۆتنهام

هەڵەی مرۆڤ و بێسوودی ڤار لە دۆڕانەکەی لیڤەرپوولدا

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکە، نەیزانی لە کام خاڵەوە دەستپێبکات، چونکە سەری لە بڕیارەکان ڤار دەرنەدەچوو، لەو یارییەی بە ئەنجامی 2-1 بە تۆتنهام دۆڕان.

کورتیس جۆنز لە دوای تۆپێکی هاوبەش لەگەڵ یێڤێس بیسۆما، بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دواتر گۆڵێکی دروستی لویز دیاز، بە بیانووی ئۆفساید رەتکرایەوە. دیۆگۆ جۆتا بە وەرگرتنی دووکارتی زەرد، لە یارییەکە دوورخرایەوە. ئەم رووداوانەی هەمووی بەسەر لیڤەرپوولدا هات، بەڵام هەڵەی ڤارەکە لە سەرووی هەموویەوە دێت.

لیژنەی ناوبژیوانانی پیشەگەری پرێمەرلیگ لە بەیاننامەیەکدا دانی بە هەڵەی ناوبژیوانی ڤار نا. هەرچەندە دەکرا بە شێوەیەکی دیکە مامەڵە لەگەڵ جۆتا بکرێت و کارتی سووری بەڕوودا بەرز نەکرێتەوە، بەڵام ناوبژیوان بڕیارێکی توندیدا و لەو خاڵەوە، رێچکەی یارییەکە گۆڕا.

ناوبژیوانانی ڤار لە دوو یاری ئەم هەفتەیە دوورخرانەوە و لیڤەرپوول بە بڕیاری سەیر و نابەجێ، یارییەکەی لەدەستدا.

ئێدی هۆوی
ئێدی هۆوی لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد

نیوکاسڵ لەسەر رێچکە دروستەکەیە بەڵام پێکان بەرۆکی بەرنادات

چوارشەممە، نیوکاسڵ یونایتد یارییەکی مێژوویی لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لە بەرامبەر پاریس سانجێرمان دەکات.

تیمەکەی ئێدی هۆوی بە ئەنجامی 2-0 لە بێرنلی بردەوە، ماگپایس لە سێ یاری رابردوودا 11 گۆڵی کردووە، ئەمەش دوای تێکشکاندنی شێفیڵد یونایتد بە ئەنجامی 8-0 و بردنەوەی یاری جامی کاراباو لە بەرامبەر مانچێستەر سیتی، بە ئەنجامی 1-0.

جیا لەمەش، نیوکاسڵ لە پێنج یاری رابردووی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان، هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە.

گومان لە ئاست بەرزی نیوکاسڵ نییە، بەڵام پێکانی جۆیڵتن، کاڵووم ویڵسن، هارڤی بارنس، سڤێن بۆتمان و جۆ وۆڵۆک. رەنگە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی یارییەکانی داهاتوودا هەبێت.

ئێڤەرتن
یاریزانانی ئێڤەرتن لە دوای دۆڕانی یارییەکەیان بەرامبەر لوتن تاون

پێدەچێت لەم وەرزەدا ئێڤەرتن داببەزێتە چامپیۆنشیپ

ئێڤەرتن یەکەم گۆڵی خۆیان لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە گۆدیسن پارک کرد، بەڵام ئەو گۆڵە بەس نەبوو، چونکە لوتن تاونی تازە سەرکەوتوو بۆ پرێمەرلیگ، بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی بردەوە.

کێشەی سەرەکی ئێڤەرتن ئەوەیە، سیمای ئەم وەرزەی زیاتر لە یانەکانی زۆنی دابەزین دەچێت، چونکە لوتن لەسەر پشتی تۆفیز، یەکەم بردنەوەی لە مێژووی پرێمەرلیگدا تۆمار کرد.

هەرچەندە هێڵی پێشەوەی ئێڤەرتن یاریزانی بە وزەی تێدایە، بەڵام وەک ئەوەیە بێ ددان یاری بکەن و نەتوانن تیمی بەرامبەر ئازار بدەن. شۆن دایش، کە وەرزی رابردوو توانی یارمەتی شین پۆشەکان بدات لە پرێمەرلیگ بمێننەوە، بەڵام پێدەچێت لەم وەرزەدا وزەی نەمابێت و نزیکە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button