ئینگلتەراگرنگترین

وردەکاری لەبارەی پێکانەکەی گاکپۆ

یاریگا –

کۆدی گاکپۆ، هێرشبەری هۆڵەندی لە یاری رابردووی نێوان تۆتنهام و لیڤەرپوول، تووشی پێکان بوو.

گاکپۆ تاکە گۆڵی لیڤەرپوولی لە یارییە مشتومڕلەسەرەکەی کرد، بەڵام دواتر لە پێکدادانێکدا لەگەڵ دێستینی ئودۆگی، تووشی پێکان بوو و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

رۆژنامەی ئایندهۆڤن داگبلاد روونیکردووەتەوە، رەنگە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک گاکپۆ لە یارییەکانی لیڤەرپوول داببڕێت.

لەم وەرزەدا گاکپۆ دوو گۆڵی بۆ لیڤەرپوول کردووە، دوورکەوتنەوەی بەهۆی پێکان، خوێی زیاتر بەسەر برینەکانی لیڤەرپوولدا دەکات، بە تایبەت دوای دۆڕانی یارییەکەی تۆتنهام و هەڵەی ناوبژیوان لە هەژمارنەکردنی گۆڵێکی دروستی لویز دیاز، کە بیانووی ئۆفساید لەلایەن ناوبژیوانانی ڤار، رەتکرایەوە.

گاکپۆ شەش یاری لەم وەرزەدا کردووە، یاریزانە هۆڵەندییەکە دەتوانێت وەک سەرەڕم و ناوەڕاستکار یاری بکات، بۆیە یاریزانێکی کاریگەر لە بژاردەکانی یۆرگن کڵۆپ کەم دەبێتەوە.

پێنجشەممە لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ، بەرامبەر یونیەن SG یاری دەکات و لە هەفتەی داهاتووی پرێمەرلیگیشدا، میوانداری برایتن دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button