ئیسپانیاگرنگترین

ماتیۆ لاهۆز باسی ناکۆکییەکانی لەگەڵ مێسی دەکات

یاریگا –

ماتیۆ لاهۆز، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پێشوو بۆ یەکەمجار ناکۆکییە بەناوبانگەکەی لەگەڵ لیۆنێل مێسی لە مۆندیالی 2022 ئاشکرا دەکات.

لە یاری چارەکی کۆتایی نێوان هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و هۆڵەندا کە بە بردنەوەی تانگۆ کۆتاییهات، مێسی و لاهۆز ناکۆکییەکی قووڵیان هەبوو.

لاهۆز یەکێکە لە کەسایەتییە مشتومڕ لەسەرەکانی لالیگا، ئەمەش بەهۆی شێوازی ناوبژیوانیەکەی و چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ راهێنەر و یاریزانان.

لاهۆز ئێستا وەک شیکەرەوەیەک بەشداری ستۆدیۆی کەناڵێکی ئیسپانی دەکات، لە دوای یارییەکەی نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و کادیز، پێشکەشکارەکە پرسیاری رووداوەکەی لەگەڵ مێسی لە لاهۆز کرد.

لاهۆز لە وەڵامدا روونیکردەوە، هەرگیز ناوبژیوانیەتی یارییەکی نەکردبوو، کە راهێنەرەکانیان بەو ئاستە ناوبژیوان ‘ئیستفزاز’ بکەن. جیا لەمەش، هەردوو هەڵبژاردەکە لە جەنگێکدا بوون.

لەو یارییەدا لاهۆز 17 کارتی زەرد و کارتێکی سووری بەرزکردەوە، بەمەش ریکۆردێکی مێژوویی لە مێژووی مۆندیالدا تۆمار کرد.

لە دوای یارییەکە، مێسی هێرشێکی توندی کردە سەر لاهۆز و ئەوکاتە گوتی ”ناکرێ ناوبژیوانێکی لەمشێوەیە بکرێتە ناوبژیوانی یارییەکی وا گەورە، پێویستە فیفا گرنگی بەم بابەتە بدات”.

لاهۆز بۆ یەکەمجارە باسی رووداوەکە و مێسی دەکات

مێسی خۆی پەیوەندی کرد و داوای لێبووردنی لێکردم، داوای لێبووردنی لە بەکارهێنانی وشە توندەکانی لە پێش و دوای یارییەکی هۆڵەندای کرد.

لاهۆز لە کۆتایی وەرزی رابردوو، کۆتایی بە کاروانی ناوبژیوانێتی هێنا و دوا یاریش، بووە ناوبژیوانی یاری نێوان ریال مایۆرکا و رایۆڤایکانۆ.

لاهۆز بۆ ماوەی 15 ساڵ ناوبژیوانی یارییەکانی لالیگا بووە و یەکەم یاریشی لە 2008 بەڕێکرد.

جیا لەمەش، لاهۆزی تەمەن 46 ساڵان، ناوبژیوانیەتی یارییەکانی ئۆڵێمپی 2016ی ریۆ دی جانیێرۆ، یۆرۆی 2020، مۆندیالەکانی 2018 و 2022 کرد. هەروەها ناوبژیوانی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2020-2021ی نێوان چێڵسی و مانچێستەر سیتی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button