ئینگلتەرا

ئارسیناڵ چارەنوسی بن وایت یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا

بێن وایت لە دوو وەرزی ڕابردوو یەکێک بووە لە یاریزانە سەرەکییەکانی ئارسیناڵ. ئەم بەرگریکارە تەمەن 25 ساڵە توانای یاریکردنی لە هەردوو پۆستی بەرگری ڕاست و ناوەڕاست هەیە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئارتێتا داوای مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژتر دەکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی ئارسیناڵ لە ئاستی بەرگریکارەکەیان ڕازین و کار بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەن. گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت.

گەنەرز لە ساڵی 2021 بۆ گواستنەوەی وایت 58.5 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی برایتن کرد و ئەو یاریزانەی گواستەوە ریزەکانی. ئەو بەرگریکارە لەو کاتەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کردووە، لە 93 یاریی خاوەنی 3 گۆڵ و 5 ئاسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button