ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

”نرخی رایس زۆر بەرزبوو و نەمانتوانی بیگوازینەوە”

یاریگا –

هێربێرت رەینەر، سەرۆکی بایرن میونشن بۆ یەکەمجار هۆکاری کشانەوەی لە کێبڕکێی گواستنەوەی دێکلان رایس، ئاشکرا دەکات.

لە مێرکاتۆی هاوینەی گواستنەوەی یاریزاناندا، تۆماس توخێل، راهێنەری میونشن، داوای ناوەڕاستکارێکی دەکرد و رایسی کردبووە ئامانج. وێستهام یونایتد ئاشکرای کردبوو، بە کەمتر لە 100 ملیۆن پاوەند، رێگە بە چوونە دەرەوەی نادەن. رەینەر لەسەر کەیسەکە دەڵێت

هەڵسەنگاندنمان بۆ دۆخی دارایی و ئامانجە سەرەکییەکانی یانەکە کرد، بۆمان دەرکەوت، ناتوانین بیگوازینەوە و لە بەرژەوەندی ئێمەدا نابێت. نرخەکەی زۆر بەرز بوو.

رایس بە بڕی 105 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کرد و بووە گرانترین گواستنەوەی مێژووی گەنەرز. لە بەرامبەردا میونشن لە گرێبەستێکی ئازاد دا، کۆنراد لەیمەری لە لایپزیگ گواستەوە و هەروەها مارسێل سابیتزە، دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی لە مانچێستەر یونایتد، گەڕایەوە میونشن.

لە یاری دێربی لەندەندا، رایس هەستی بە ئازار کرد و یارییەکەی جێهێشت، بەشداریکردنی لە یاری ئەمڕۆ بەرامبەر بۆرنمس، یەکلایی نەبووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، میونشن ئەمڕۆ دوور لە یاریگای خۆی رووبەڕووی لایپزیگ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button