ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ؛ سەگێک یارییەکی خولی مەکسیکی رادەگرێت

یاریگا –

تۆپی پێی بە هەموو روویێکەوە، یارییەکی زۆر خۆشە و سەرنجی تەواوی وەرزشدۆستان رادەکێشێت.

لە یارییەکی خولی مەکسیکی نێوان دۆرادۆس و ئالێبریخێسدا، سەگێک چووە نێو یاریگا و یارییەکەی بۆ ماوەیەک راگرت.

پێشتر دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی، بۆ ماوەیەک راهێنەری دۆرادۆس بووە.

لە هێرشێکدا، لە پڕ یارییەکە سست بوو، دوای ئەوەی سەگێک چووە نێو یاریگا و بە دوای تۆپی یارییەکەدا دەڕۆیشت. چەند ئەندامێکی سیکیوریتی یاریگاکە هەوڵی وەستاندنی سەگەکەیان دا، بەڵام سەگەکە چووە لای گۆڵپارێز و تۆپەکەی وەرگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button