ئه‌مریکاگرنگترین

مارتینۆ وادەی گەڕانەوەی لیۆ مێسی ئاشکرا دەکات

یاریگا –

تاتا مارتینۆ، راهێنەری ئینتەر مەیامی رایدەگەیەنێت، لیۆنێل مێسی دەگەڕێتەوە و دەست بە یارییەکان دەکاتەوە.

دوای لەدەستدانی نازناوی جامی ئەمریکای کراوە لە بەرامبەر هیوستن دینامۆ، هەموو سەرنجەکان چوونەوە سەر مێسی، چونکە ئەمە چوار یارییە بە هۆی پێکان بەشداری ناکات و دەنگۆی تەواوبوونی وەرزەکەی بڵاوبووەتەوە، بەڵام مارتینۆ رەتیدەکاتەوە و بەمشێوەیە قسەی بۆ میدیاکان کرد

بڕیاری یاریکردنی مێسی ژیرانە نییە، تەنانەت مەترسیدارە چەند خوولەکێک بەشداری لە یارییەکدا بکات. بەڵام بۆ یارییەکانی خولی ئەمریکا دەگەڕێتەوە، ئەوەی گرنگە ئێمە یاری بۆ یاری لەگەڵ تیمی پزیشکی، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکەی دەکەین.

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی و ئانتۆنێلا روکۆزۆ لە یاری کۆتایی جامی کراوەی ئەمریکا لە بەرامبەر هیوستن دینامۆ

لیۆ مێسی، بە هۆی بەشداری کردنی لە یارییەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتیندا، بەشداری لە دوو یاریدا نەکرد و دوای گەڕانەوەشی، بە هۆی پێکان بەشداری لە دوو یاری دیکەدا نەکرد.

شەممەی داهاتوو، مەیامی لە خولی ئەمریکا رووبەڕووی نیویۆرک دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button