ئینگلتەراگرنگترین

ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی چوارەمی جامی کاراباو

یاریگا –

لە 64-مین وەشانی جامی کاراباودا، یانەکانی لیڤەرپوول، ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد و چێڵسی بەبێ مانچێستەر سیتی گەیشتنە قۆناخی چوارەم.

مانچێستەر سیتی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد دۆڕا و خەونی بردنەوەی چوار نازناوی لە وەرزێکدا لەدەستدا.

مانچێستەر یونایتدی هەڵگری نازناوی وەرزی رابردووی جامەکە، لە قۆناخی سێیەمدا لە کریستال پاڵاسی بردەوە و لە قۆناخی داهاتوودا رووبەڕووی نیوکاسڵ یونایتد دەبێتەوە.

ساڵانە 92 یانە بەشداری لە یارییەکانی جامی کاراباودا دەکەن و ئێستا تەنیا 16 یانە لە پاڵەوانیەتییەکەدا ماون.

تیروپشکی قۆناخی چوارەمی جامی کاراباو

رێکەوتیاری
30-10-2023مانسفیڵد VS پۆرت ڤالێ
30-10-2023ئایپسویچ VS فولهام
30-10-2023مانچێستەر یونایتد VS نیوکاسڵ یونایتد
30-10-2023بۆرنمس VS لیڤەرپوول
30-10-2023چێڵسی VS بلاکبێرن
30-10-2023وێستهام VS ئارسیناڵ
30-10-2023ئێڤێرتن VS بێرنلی
30-10-2023ئێکستەر VS میدلزبڕۆ

چۆن سەیری یارییەکان بکەم؟

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس مافی گواستنەوەی تەواوی یارییەکانی جامی کاراباوی لە بەریتانیا کڕیوەتەوە، دەکرێت لە رێگەی ئەپلیکەیشنی سکای گۆ، بە ئۆنڵاین سەیری یارییەکان بکرێت.

لە هەرێمی کوردستان، کەناڵەکانی بی ئین سپۆرتس یارییەکان دەگوازێتەوە و لەڕێگەی ماڵپەڕی تۆڕی وەرزشی یاریگا، دەتوانیت سەیری یارییەکان بکەیت.

تۆڕی هەواڵی ESPN لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تەواوی یارییەکانی جامی کاراباو دەگوازێتەوە.

کەی یاری کۆتایی جامی کاراباو دەکرێت؟

یاریکۆتایی جامی کاراباوی 2024
رێکەوت25ی فێبرایەری 2024
یاریگاوێمبڵی، لەندەن
کەناڵ و ستریمBein Sports و تۆڕی وەرزشی یاریگا

جامی کاراباو، یەکەم نازناوی فەرمییە لە بەریتانیا و لە ناوەڕاستی وەرز، پاڵەوان دەستنیشان دەکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button