ئیسپانیا

“سەرکەوتنی فێلیکس لە بارسێلۆنا شێتم دەکات”

یاریگا –

پاولۆ فوترا ئەستێرەی پێشووی ئەتلەتیکۆ مەدرید توڕەیە لە گواستنەوەی جواو فێلیکس بۆ بارسێلۆنا و دەڵێت بارسیلۆنا سەرکەوتنی بەدەستهێنا بە گواستنەوەی یاریزانێک کە هیچ یانەیەکی گەورە نەیدەویست.

کەم کەس دەیتوانی بیر لەوە بکاتەوە کە لە یارییەکانی ئەم دواییەی بارسێلۆنادا جۆاو بتوانێت سێ گۆڵ تۆمار بکات و دوو ئەسیستیش بنێرێت. یاریزانە دوورخراوەکەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کە لە نیوەی دووەمی وەرزی پێشوودا لە یانەی چێڵسیش ئاستی باشی پێشکەش نەکرد و نەیدەویست لە هیچ بارودۆخێکیشدا لە ئەتلەتیکۆ بمێنێتەوە، لە کۆتاییدا چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا و رایگەیاند کە خەونی یاریکردنە بۆ بارسێلۆنا. ئەم خەونە لە کۆتا رۆژی گواستنەوەکان هاتە دی و بە خواستن پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکەوە کرد.

فوترا لەم بارەیەوە لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت:

کاتێک چاوپێکەوتنەکەی جواوم خوێندەوە، بەخێرایی تەلەفۆنم بۆ خۆرخێ مێندێس (بریکاری یاریزانەکە) کرد، کە هاوڕێی منە و گوتم ئەمانە قسەکانی تۆیە نەک جواو، بەڵام ئەو پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە وا نییە. خراپترین دەمەقاڵە و گرژی نێوان من و مێندێس لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا روویدا، کە بێ وێنە بوو، ئێمە ساڵانێکە هاوڕێین و هەرگیز بەو شێوەیە شەڕمان نەکردووە.

مێندێس پێی گوتم:

پێشنیاری مانچێستەرسیتی و مان یونایتدم کردووە بەڵام هەردوو یانە گوتیان نایانەوێت. کلۆپ و ئارتێتاش هیچ ئارەزوویەکیان نیشان نەدا. “تەنها ئەستۆن ڤێلا لە پرێمەرلیگ جواوۆی دەویست، ئەویش خۆی رەتی کردەوە.

فوترا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

مێندێس پێی گوتم جواو تەنها بارسێلۆنای دەوێت و ئەو چاوپێکەوتنەی بە ئارەزووی خۆی ئەنجامدا. چۆن بتوانم رێگری لێ بکەم لەو چاوپێکەوتنە سەبارەت بە بارسێلۆنا لە کاتێکدا هیچ یانەیەکی گەورە ئەوی نەویستووە؟

لێکۆڵینەوەم کرد و ئەوەی مێندێس گوتی راست بوو. تەنانەت ئەتلەتیکۆش لەگەڵ ئەستۆن ڤیلا گەیشتبووە رێککەوتن، بەڵام خودی جواو لەگەڵ ئەوەدا نەبوو. بەڕاستی گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا توڕەیی کردم. یانەکە حەزی نەدەکرد بارسێلۆنا وەک رکابەرێکی راستەوخۆ بەهێز بکات، بەڵام دواجار تەسلیمی داواکاری ئەو یاریزانە بوو. بۆمن کە بیر دەکەمەوە جواو یارمەتی یانەکە دەدات ناسناوی لالیگا یا تەنانەت چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت شێتم دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button