ئینگلتەراگرنگترین

ڤیدال بەرگری لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

یاریگا –

ئارتۆرۆ ڤیدالی چیلی، یاریزانی یانەی ئاتلێتیکۆ پاراناینسێیی بەڕازیلی، هێرش دەکاتە سەر تێن هاخ و بەرگری لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات.

ڤیدال لە لێدوانێکی نوێی لە بارەی بوونی ئێریک تێن هاخ بە راهێنەری مانچێستەر یونایتد و رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەکە دەڵێت:

ئێریک تێن هاخ، لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بە خراپی دەستیپێکرد، چۆن کریستیانۆ رۆناڵدۆی لە تیپەکەی کردە دەرەوە؟ کە باشترین گۆڵکارە، کەسە کەچەڵەکان زۆر ئاڵۆزن!

ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە هاوینی ساڵی 2021 بە بڕی 17 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە گواسترایەوە بۆ مانچێستەر یونایتد. یاریزانەکە بۆ جاری دووەم درێسی شەیتانە سوورەکانی پۆشییەوە.

بەڵام دوای وەرزێک بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ ئێریک تێن هاخی هۆڵەندی، بڕیاریدا ریزەکانی شەیتانە سوورەکان جێبهێڵیت، پەیوەندیکرد بە یانەی نەسری سعودی.

بابەتی زیاتر

Back to top button