ئه‌مریکاگرنگترین

مارتینۆ وادەی گەڕانەوەی مێسی ئاشکرا دەکات

مارتینۆ دەڵێت، نابێ پەلە لە گەڕانەوەی مێسی بکەین

یاریگا –

هاندەرانی ئینتەر مەیامی، بە پەرۆشن بۆ گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی، بە تایبەت دوای یەکسانبوونیان لە دوا یاری خولی ئەمریکی لە بەرامبەر ئۆرلاندۆ سیتی.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە، لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تووشی پێکان بوو، لەو ساتەوە تەنیا بەشداری لە 37 خولەکدا کردووە، لە یارییەکەیان بەرامبەر تۆرۆنتۆ، بە ناچاری یاریگای جێهێشت و بەشداری لە یارییەکانی بەرامبەر ئاتڵانتا یونایتد و ئۆرلاندۆ سیتیدا نەکرد.

یاری داهاتووی ئینتەر مەیامی گرنگە، چونکە یاری کۆتایی جامی کراوەی ئەمریکایە و مێسی دەیەوێت نازناوێکی دیکە بەدەستبهێنێت. تاتا مارتینۆ لە بارەی ئەگەرەکانی بەشداری کردنی مێسی لە یارییەکەدا دەڵێت

تاوەکو ئێستا ناتوانم هیچ رێژەیەک بۆ گەڕانەوەی مێسی دابنێم، چونکە رۆژ لە دوای رۆژ دەبێ چاوەڕێی ئەپدەیت بین. لە هەڵسەنگاندنی دۆخی مێسی بەردەوام دەبین، ئەوەی گرنگە، بزانین مێسی چی دەڵێت و هەستی چۆنە. پێویستە مەترسییەکانیش هەڵبسەنگێنین. بەڕاستی بڕیارێکی ئاسان نییە، بەڵام هەموو کارێک دەکەین، تاوەکو باشترین بڕیار بدەین و هیچ هەڵەیەک نەکەین.

ئینتەر مەیامی لە یاری کۆتایی جامی کراوەی ئەمریکا، بەرامبەر هیوستن یاری دەکات، کە ئێستا لە پلەی چوارەمی ریزبەندی کۆمەڵەی رۆژئاوای خولی ئەمریکیدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button