ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریكێ ستایشی ئەشرەف حەكیمی دەكات

یاریگا –

لویس ئێنریكێ، راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ستایشی ئاستی ئەشرەف حەكیمی ئەستێرەی مەغریبی یانەكەی دەكات.

شەوی رابردوو پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری مارسیلیای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی لیگ وەن.

گۆڵەكانی پاریس لەلایەن ئەشرەف حەكیمی لە خولەكی 8 ، كۆلۆ موانی لە خولەكی 37 و گۆنچالۆ رامۆس لە خولەكەكانی 47 و 89 تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە ئێنریكێ ووتی: حەکیمی یاریزانێکی کوالیتی بەرزە، زۆر مەشق دەکات لەسەر تۆپی وەستاو، هەروەها بە لێدانە بەهێزەکانی جیا دەکرێتەوە.

بەردەوام بوو ووتی: ئەشرەف لە پێش هەر یاریزانێكی دیكەیە كە لەو شوێنەی ئەودا پێشكەشی دەكات، ئەو تەنیا بەرگریكاری راست نیە، بەڵكو یاریزانێكی ناوەڕاست و هێرشبەریشە، لە یارییەكانی پێشوودا ئەوەی سەلماندووە.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ئەشرەف حەکیمی پایەیەکی سەرەکیە لە تیپەکەدا، ئێنریکێ لە وەڵامدا وتی: بۆ من هەموو یاریزانەکان پایەی گرنگن، جا یاریزانی سەرەکی بێت، چ یاریزانی یەدەگ، یان ئەوانەی بەشداری یارییەکەیان نەکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button