خوله‌کانی دیکە

یەکەم قوربانی گرژییەکانی ئەیاکس دەرکردنی بەڕێوبەری یانەکە بوو

یانەی ئەجاکس ئەمستەردام بەفەرمی سڤێن میسلینتات بەڕێوبەری یانەکەی دوورخستەوە.

ئەمڕۆ ئەجاکس رۆژێکی ناخۆشی بەڕێکرد پاش ئەوەی هاندەرانیان رێگەیان نەدا یارییەکەیان بەرامبەر فێینۆرد تەواوبکرێت بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەیان.

ئەوەی وای لە یانەکە کرد، سڤێن دووربخەنەوە کارێکی سەیرو سەمەرەی ئەو بەڕێوبەرە بوو، کاتێک بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆ چووە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان و لەبەردەم یاریزانەکاندا داوای کرد هەر ئێستا راهێنەر  ماورین ستێین دووربخرێتەوە. کەچی دوای دروستبوونی گرژییەکان خۆی دەرکرا.

جگە لەوە، سڤێن لەژێرلێکۆڵینەوەدایە بەهۆی چەند کارێکی گوماناوی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا. ناوبراو ناسناوی “چاوی ئەڵماسیی ” لێنراوە بەهۆی توانای لە دۆزینەوەی یاریزانی لاوی بەهرەمەند دا.

پێشتر لە یانەکانی بۆروسیا دۆرتموند و ئارسناڵ کاری دۆزینەوەی بەهرە بووە و لە دیارترین ئەو یاریزانانەی  لەسەر دەستی ئەو دەرکەوتوون بریتین لە  رۆبیرتۆ لێڤاندۆڤێسکی و پیێریک ئێمێریک ئاوبامیانگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button