ئیسپانیا

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ لە مەدریدە

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، میوانداری تیم کوک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵی لە کۆمەڵگای ریال مەدرید کرد.

مۆزەخانەی یانەکە، ئەو شوێنەی کە چەندین نازناوی ریال مەدریدی لەخۆ هەڵگرتووە، بەتایبەتی ئەو 14 جامەی کە ئەم تیپە لە چامپیۆنزلیگدا بەدەستیهێناوە، بووەتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بەلای خۆشەویستیانی تۆپی پێ.

خەڵکێکی زۆر لە هەموو جیهانەوە کە بەشێکی زۆریان تەنانەت هاندەری یانەی ریال مەدریدیش نین، ساڵانە سەردانی ئەم مۆزەخانەیە دەکەن بۆ بینینی دەستکەوتەکانی ئەم یانە ئیسپانییە کە دەکەوێتە کۆمەڵگەی ریال مەدرید سیتی.

تیم کوک کە بەڕێوەبەری جێبەجێکارئ کۆمپانیای گەورە و ناسراوی ئەپڵە، دوێنێ سەردانی ریال مەدرید سیتی کرد و لەلایەن سەرۆکی ئەم یانەیە و هەروەها یاریزانانی ئەم تیپە پێشوازییەکی تایبەتی لێکرا.

تیم دەرفەتی ئەوەی بۆ رەخسا کە بەشداری مەشقەکانی ریال مەدرید بکات و چەند خولەکێک لەگەڵ یاریزانانی ئەم تیپە و هەروەها کارلۆ ئەنچیلۆتی قسە بکات و وێنەیەکی یادگاری لەگەڵ ئەستێرەکانی یانەکەوە بگرێت.

هەروەها پێرێز درێسێکی ژمارە یەکی ریال مەدرید کەناوی تیم کوکی لەسەر نووسرابوو پێشکەشی بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ کرد بۆ ئەوەی رێزێکی تایبەتی بە بۆنەی ئامادەبوونی لە مەدرید و لە کۆمەڵگەی ریال مەدرید سیتی لێبگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button