ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

گەورەکانی پرێمەرلیگ ململانێ لەسەر رابیۆ دەکەن

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد و مانچێستەر یونایتد چاویان لە بەدەستهێنانی واژۆی ئادریێن رابیۆ، یاریزانی یوڤێنتوسە.

نیوکاسڵ بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ تۆکمەکردنی ریزەکانی و دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا، واژۆی رابیۆ بەدەستبهێنێت.

پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، بە هۆی ناڕوونی داهاتووی رابیۆ لەگەڵ یوڤێنتوس، خەریکە یاریزانەکە بیر لە یانەیەکی جێگرەوە دەکاتەوە.

لە مێرکاتۆی گواستنەوەی هاوینانیشدا، رابیۆ لەلایەن نیوکاسڵەوە داوا کرابوو، بەڵام لە کۆتاییدا، ئەستێرە فەرەنسییەکە بڕیاری مانەوەی لە یوڤێنتوسدا و گرێبەستەکەی نوێکردەوە. سەرەڕای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی، تاوەکو ئێستا نیوکاسڵ و مان یونایتد، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی یاریزانەکە دەکەن.

پێناچێت یوڤێنتوس بە ئاسانی دەستبەرداری رابیۆ ببێت، بە تایبەت دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، چونکە یاریزانە فەرەنسییەکە، یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی پێکهاتەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری.

لە مێرکاتۆی زستانەدا، جارێکی دیکە ململانێی نێوان گەورەکانی پرێمەرلیگ لەسەر رابیۆ دەستپێدەکاتەوە، چونکە بەردەوامبوون لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکان، پێویستی بە پێکهاتەی تۆکمە و فرەچەشن هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button