سعودیەگرنگترین

جێرارد هاوکاری لینگارد دەکات

یاریگا –

جیسی لینگارد، یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی بۆ ماوەی یەک مانگ، مۆڵەتی مەشق و راهێنانی لە یانەی ئیتیفاقی سعودی بەدەستهێنا.

ستیڤن جێرارد، راهێنەری ئیتیفاق، رەزامەندی لەسەر مەشقی لینگارد لەگەڵ یاریزانانی تیمەکەی دەربڕی.

ئیتیفاق لە پلاتفۆرمی ئێکس، بەیاننامەیەکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە

دەستەی کارگێڕی ئیتیفاق رەزامەندی لەسەر پەیوەندی کردنی لینگارد بە مەشقەکانی یانەکە دەربڕی و ماوەکەی بریتییە لە یەک مانگ.

لینگاردی تەمەن 30 ساڵ، لە دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ نۆتینگهام فۆرێست، ئێستا بێ یانە ماوەتەوە.

ئیتیفاق یەکێکە لە رکابەرە بەهێزەکانی ئەم وەرزەی خولی رۆشن، ئەمەش دوای گواستنەوەی ئەستێرەکانی وەک جۆردان هێندرسن، جۆرجینۆ فیناڵدۆم، دیمارای گرای، جاک هێندری و موسا دێمبێڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button