ئاسیا

راهێنەرەکەی نێیمار هەوڵی گەڕانەوەی دەدات

یاریگا

ڕیکاردۆ ڕۆزا ڕاهێنەری توانای جەستەیی نێیمار هەوڵ دەدات ئەم یاریزانە بگەڕێنێتەوە بۆ ڕکابەرییەکان.

سەرچاوە تایبەتەکان بۆ ماڵپەری ریاضة پشتڕاستیان کردەوە نێیمار، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی هیلال، هاوکاری لە هاونیشتیمانی خۆی، ڕیکاردۆ ڕۆزا، ڕاهێنەری جەستەی وەرگرتووە، بۆ ئەوەی جەستەی ئامادە بکاتەوە.

لە یارییەکەی بەرامبەر ناڤباهۆری ئۆزبەکیستانی لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی هیلال هەستی بە هیلاک بوون کرد، بۆیە دەنگۆیەک بڵاوبووەوە ئەو یاریزانە تووشی پێکان بووە.

دوای یارییەکە سەرچاوەکانی سعودیە بڵاویان کردەوە، نێیمار تەنها هەستی بە هیلاک بوون کردووە، بۆیە هیچ مەترسیەکی لەسەر نیە.

دوای واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی هیلال، نێیمار داسیلڤا، ڕیکاردۆ ڕۆزای وەک  ڕاهێنەری تایبەتی خۆی هەڵبژارد و ئەویش بەردەوام چاودێری ئەو پێکانانە دەکات کە تووشی ئەو یاریزانە دەبێت.

ڕۆزا پێشتریش لەگەڵ نیمۆ بووە کاتێک لە بەرازیل یاری بۆ یانەی سانتۆس دەکرد، هەروەها لە ئیسپانیا و پاریس سانجێرمان لە فەرەنسا یاری دەکرد، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیلیش بەردەوام چاودێری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button