ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئامارەکانی توخێل بەرامبەر مانچێستەر یونایتد ترسناکن

Yariga App

یاریگا –

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی تۆماس توخێل، بەرامبەر بە مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، دڵخۆشکەر نییە بۆ باڤارییەکان.

رۆژی چوارەشەممەی داهاتوو، لە میانی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنا میوانداری مانچێستەر یونایتد دەکات، کە ئەم یارییە دەبێت بە هەشتەم یاری تۆماس وتخێلی ئەڵمانی بەرامبەر بە یانە ئینگلیزییەکە.

توخێل لە کۆتاییەکانی وەرزی رابردوو لە شوێنی جولیان ناگلیسمان بووە راهێنەری نوێی بایرن، سەرەڕای ئەوەی توانی نازناوی بۆندسلیگا لەگەڵ یانەکە بەدەستبهێنێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەنجامەکانی تا ئێستا دڵخۆشکەر نین.

توخێل بەرامبەر بە شەیتانە سوورەکانیش یادەوەری تاڵی هەیە، بە شێوەیەکی گشتی 7 یاری بەرامبەر ئەو یانەیە کردووە، تەنیا 2 یاری بردووەتەوە، 3 یاری یەکسانبووە و 2 یاریش تووشی شکست بووە.

یەکەم یاری توخێل بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، لە وەرزی 2018-2019 بوو کاتێک وەک راهێنەری پاریس سانجێرمان، لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئەو یانەیە بووەوە.

لە یاری یەکەم لە یاریگای ئۆڵترافۆرد، پاریس بە دوو گۆڵی کیمپێمبی و کیلیان ئێمباپێ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، تیپەکەی هەنگاوێکی گەورەی نا بۆ گەیشتن بە قۆناخی چارەکی کۆتایی.

بەڵام لە یاری گەڕانەوە پاریس لە یارگای خۆیدا ریمۆنتادای بەسەرداکرا، کاتێک مانچێستەر یونایتد یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک بردەوە و سانجێرمانی کردە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە.

هەردوو یانە لە وەرزی 2020-2021 لە چامپیۆنزلیگ کەوتە یەک کۆمەڵە. مانچێستەر یونایتد لە پاریس سەرکەوتنەکەی خۆی دووبارەکردەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە.

لە یاری گەڕانەوە لە یاریگای ئۆڵترافۆرد، توخێل وەڵامیدایەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شەیتانە سوورەکانی تووشی شکست کرد.

دواتر راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە پۆستی راهێنەرایەتیکردنی پاریس دوورخرایەوە، وەک راهێنەری نوێی چێڵسی دەستبەکار بوو. لەگەڵ بلوز سێ جار رووبەڕووی مانچێستەر بووەوە، لە هەر سێ یارییەکەدا یەکسانبوون بە ئەنجامەکانی (0-0، 1-1، و 1-1).

توخیل چاوی لەوەیە رۆژی چوارشەممە بەرامبەر بە مانچێستەر یونایتد بە سەرکردایەتی هاری کەین کۆتایی بە یادەوەرییە تاڵەکانی بهێنێت، بە تایبەت کە یارییەکە لە یاریگای خۆیاندایە و چاوی لە یەکەم سێ خاڵی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگە.

بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانییە بۆ راهێنەرەکە و باڤارییەکان ئەوەیە، بەهۆی ئەو کارەتە سوورەی لە وەرزی رابردوو بەرامبەر بە مانچێستەر سیتی وەیگرت، توخێل ناتوانێت لە یەکەم یاری پاڵەوانێتییەکە راهێنەرایەتی بایرن بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button