ئیتاڵیا

مۆرینهۆ ناڕازییە لە ئاستی یانەکەی پاش تۆمارکردنی 7 گۆڵ!

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ گازندەی لە تیمەکەی هەیە سەرەڕای ئەوەی یانەکەی بە ئەنجامی 7-0 براوەبوو..

رۆما لە سێ یاری سەرەتای وەرز تەنها یەک خاڵی هەبوو، بەڵام شەوی رابردوو 7-0 شکستی بە ئیمپۆلی هێنا کە گەورەترین سەرکەوتنی خۆزێ یە لەگەڵ رۆما، لەگەڵ ئەوەشدا دوای یارییەکە راهێنەرە تایبەتەکە وتی

من راهێنەرم، دەبێت بەشێوەیەکی جیاواز سەیری شتەکان بکەم. ئاستێکی باش بوو بەڵام شایەنی 7 گۆڵ نەبووین. ساتی باش و خراپیشمان هەبوو، بە تایبەت لەرووی ئامادەیی جەستەیی باش نەبووین، دیار بوو کە چەند یاریزانێکمان ئامادە نەبوون بۆ ئەوەی 90 خولەک بتوانن یاری بکەن. چەند شتێکم بینی لە تیمەکەم کە بەدڵم نەبوو، دواتر لەگەڵ ستافەکەم باشتر خوێندنەوەیان بۆ دەکەین.

خۆزێ وتیشی

بەداخم بۆ ئیمپۆلی، بەڵام ئەمە تۆپی پێ یە و هەندێک جار 7-0 یش دەدۆڕێیت

رۆما لە پلەی 12هەمی ریزبەندی دێت پاش ئەم یارییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button