ئیسپانیا

گرینوود دوای 604 رۆژ گەڕایەوە لاکێشەی سەوز

یاریگا

مەیسۆن گرینوود یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و یانەی مانچێستەر یونایتد دوای نزیکەی دوو ساڵ دابڕان جارێکی دیکەوە گەڕایەوە نێو لاکێشە سەوز.

دوابەدوای دوورخستنەوەی ماسۆن گرینوود بۆ تۆمەتی توندوتیژی خێزانی لە ساڵی 2022، یانەی مانچستەر یونایتد ئەو یاریزانە لاوەی سڕ کرد تا ئەو کاتەی کەیسەکەی یەکلایی دەکرێتەوە.

لەو کاتەوە یاریزانە لاوەکە ئیتر درێسی شەیتانە سوورەکانی لەبەر نەکردەوە، دواجار یانەکەی بڕیاریدا بە شێوەی خواستن دەستبەرداری بێت.

گرینوود لە کۆتا خولەکەکانی گواستنەوەی هاوینەدا ریزەکانی مان یونایتدی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی خیتافی ئیسپانی کرد، دوای پەیوەندی کردن بە یانە ئیسپانیەکە ئەو یاریزانە ئەمڕۆ لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا لە گەڕی پێنجەمی لالیگا بەشداری کرد.

بەم شێوەیە یاریزانەکەی پێشووی شەیتانە سوورەکان دوای 604 رۆژ دابران و بێ بەشبوون لە 100 یاریی، ئەمڕۆ گەڕایەوە نێو لاکێشەی سەوز.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button