ئیتاڵیا

بەرپرسانی میلان داوای روونکردنەوە لە پیۆڵی دەکەن

ئەمڕۆ ستیفانۆ پیۆلی لەلایەن بەڕێوبەرانی ئەیسی میلانەوە بانگهێشتکراوە بۆ زانینی هۆکاری شکستە گەورەکەی یانەکە لە دێربی میلانۆ.

تەنها لە ماوەی ساڵێکدا، ئینتەر پێنج جاری دوای یەک شکستی بە میلان هێنا، رۆسۆنێری بەهیوابوو ئەنجامی یارییەکەی دوێنێ جیاواز بێت پاش ئەو گرێبەستانەی لە هاوینی ئەمساڵ ئەنجامیان دا، بەڵام سەرەنجام ئینتەر 5-1 شكستی پێهێنا.

بەگوێرەی میلان نیوس، ئەمڕۆ یاریزانەکان گەڕاونەتەوە مەشق بە سەرکردایەتی پیۆڵی راهێنەر، بەڵام دوای تەواوبوونی مەشقەکان بانگهێشتی کۆبوونەوەیەک دەکرێت تاوەکو روونکردنەوە بدات چۆن دەکرێت بەو ئەنجامە گەورەیە بدۆڕێن.

بە کۆی سەرجەم پێنج یارییەکە، ئینتەر 12 گۆڵی لە رکابەرە سەرسەختەکەی تۆمارکردووە و لە بەرامبەردا میلان یەک گۆڵی هەبووە.

یاری داهاتووشیان بەرامبەر نیوکاسڵە لە شەوی سێ شەممەدا لە خولی پاڵەوانەکان. ئینتەریش لەهەمان پاڵەوانێتیدا رووبەرووی ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوە لە شەوی چوارشەممەدا

بابەتی زیاتر

Back to top button