فه‌ره‌نسا

پاریس ئاهەنگی ماڵئاوایی بۆ ڤێراتی ساز کرد

یاریگا-

دوای 11 وەرز یارییکردن بۆ یانەی پاریس سانجیرمان، مارکۆ ڤێراتی یانە فەڕەنسییەکەی بەجێهێشت و پەیوەندی کرد بە عەرەبی قەتەرییەوە.

ئەمشەو پێش دەستپێکردنی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی نیس، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دی پرانس، مەراسیمی ماڵئاواییان بۆ ئەستێرە ئیتاڵییەکە سازکرد.

ڤێراتی لە گەڵ پاریس سانجێرمان، 30 نازناوی بەدەست هێنا کە 9 نازناویان خولی فەرەنسی بوو، ئەمشەو پاریس هەموو ئەو نازناوانەی هێنایە نێو یاریگا بۆ ماڵئاوایی کردن لە ڤێراتی.

لە ئاهەنگەکەدا چەندین یاریزانی پێشووی یانە فەڕەنسییەکە بە ڤیدیۆ ماڵئاواییان لە ڤێراتی کرد، لەوانە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و تیاگۆ سیلڤا.

سوڵتان وتی” سڵاو مارکۆ، ئەوەی تۆ ئەنجامتدا بۆ پاریس و ئەو شارە زۆر گەورە بوو، تۆ لە پاریس بووی بە یاریزانێکی گەورەی تۆپی پێ، یانەکە و منیش بیرت دەکەین، بۆ هەمیشە هاوڕێی ئێمەیت.

سیلڤاش وتی” سڵاو مارکۆ، پێم وایە کاتێکی تایبەتە بۆ تۆ، سوپاس بۆ هەموو ئەو شتانەی بۆ پاریست کرد، زۆرم خۆشدەوێیت، باش دەزانی رای من چیە لە سەر ئاستی ئێوە، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە داهاتوودا، بۆ تۆ و خانەوادەکەت، شانسێکی باش.

بابەتی زیاتر

Back to top button