ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئامانجەکەی بایەرن گرێبەستەکەی لەگەڵ فولهام درێژکردەوە

جواو پاڵینها ئەستێرەی یانەی فولهام بەفەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی درێژکردەوە.

پاڵینها زۆر نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە بایەرن میونشنەوە لە کۆتا رۆژەکانی بازاڕی گواستنەوەدا و وادەی پشکنینی پزیشکیشی بۆ ئامادەکرابوو بەڵام لە کۆتا  ساتەکاندا فولهام لە فرۆشتنی پاشگەزبوونەوە بەهۆی ئەوەی نەیانتوانی جێگرەوەیەک بدۆزنەوە بۆ شوێنەکەی.

هەرچەندە پاڵینها زۆر نیگەران بوو لە یانەکەی بەڵام ئەمڕۆ یانەکەی توانی رازی بکات گرێبەستەکەی تاوەکو 2029 تازەبکاتەوە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دوای ئەوەش.

بایەرن بەنیاز بوو لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا جارێکی دیکە هەوڵ بۆ ئەو یاریزانە بدەن بەڵام درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە کۆتایی بە سەرجەم هەوڵەکانی باڤاری هێنا.

بایەرن زیاد لە 70 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردبوو بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button