ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی: وۆلکەر لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەردوام دەبێت

یاریگا

کایل وۆلکەر بەرگریکاری مانچستەر سیتی هەتا ساڵی 2026 لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت و گرێبەستەکەی درێژ کردەوە.

بەرگریکاری ستیزن لە هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی کۆتایی دەهات، ئەم هاوینەش خەریکبوو بەهۆی کەم یاری کردن لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام بڕیاریدا بەردەام بێت.

وۆلکەر دواجار لەگەڵ بەرێوەبەرانی یانەکەی گەیشتە رێکەوتن و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژ کردەوە. بەم شێوەیە بەرگریکاری راستی ستیزن تاوەکو ساڵی 2026 لەگەڵ پاڵەوانەکەی چامپیۆنزلیگ بەردەوام دەبێت.

کایل وۆلکەر لە سالی 2017 یانەی تۆتێنهامی جێهێشت و چووە مانچستەر سیتی، لەگەڵ ئەو یانەیە لە ماوەی شەش ساڵی رابردوو بەشداری 260 یاری کردووە و خاوەنی 4 گۆڵ و 20 پاسی گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button