فه‌ره‌نسا

ئاسێنسیۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا

مارکۆ ئاسێنسیۆ هێرشبەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، ماوەیەک بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بڵاویکردەوە، مارکۆ ئاسێنسیۆ هێرشبەری ئیسپانی یانەکەیان، بەهۆی ئەو پێکانەی لە قاچی تووشی بووە، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکەی یانەکەیان بکات.

بەم هۆیەوە هێرشبەرە ئیسپانیەکەی شازادەکان بەشداری سێ یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر نیس و مارسیلیا لە خولی فەرەنسا و بوروسیا دۆرتموند لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button